Back

چۆن ( CV ) نمونەیی بنووسین

ناوەندی گەشەپێدان بۆ كار لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی لەسەر چۆنێتی نووسینی ( CV) سیڤیەكی نمونەیی بۆ دەرچووان و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان رێكخست. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/12/6 لە هۆڵی ناوەندی گەشەپێدان بۆ كار لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێك دەربارەی چۆنێتی نووسینی (CV ) سیڤیەكی باش و نمونەیی بۆ 60 بەشداربوو بەڕێوەچوو، كە ئامانج لە وۆركشۆپەكە دۆزینەوەی هەلی كارە بۆ دەرچووان و خوێندكارانی كۆلێج و پەیمانگانی زانكۆ. وۆركشۆپەكە لەلایەن سامان ساڵح ڕاهێنەری پێشکەوتوو لە ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار ( CDC ) و مامۆستا نەورۆز بەڕێوەبەری CDC پێشكەشكرا و تێیدا بەشێوازێكی ورد باس لە نووسینی ( CV ) سیڤیەكی باش و نمونەیی كرا كە پێویستە سیڤی ئاڕاستەكراو تایبەت بێت بەو كارەی كە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت، نەك یەك جۆر ( CV ) بۆ چەند كارێكی جیاواز پێشكەش بكرێت، هەروەها پێویستە لە (CV )دا وشە و زمانی پرۆفیشناڵ بەكاربهێیت تاكو وێنەیەكی باش لای خوێنەر دروست بكرێت، پێویستە دڵنیاش بیت لەوەی كە ئەو زانیارییە گرنگەكانەی كە پەیوەندییان بە تۆوە هەیە لە سیڤیەكەدا هەبێت وەك: خوێندن، ئەزموون، بەشداری خول و راهێنان، هتد… *بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile