خوێندكاری نموونەیی لای ئێمەیە
خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك هەمیشە دڵسۆز و نموونەن لەكارەكانیاندا، ئەمجارەش پۆلێك لە خوێندكارانی كۆلێج تەكنیكی تەندروستی وەك ئەركێكی دڵسۆزانە و هۆشیاركردنەوەی زیاتری خوێندكاران كۆمەڵێك كتێبیان بەخشییە كتێبخانەی خوێندنگای (شارۆی بنەڕەتی)، لایخۆشیانەوە ستافی خوێندنگاكە خۆشحاڵی خۆیان بەو ئەركە مرۆڤ دۆستانەیە دەربڕی.
لەبەرامبەر ئەو خزمەتە بێ پایانەیان، راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستیی بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە ئەو خوێندكارانە و بەڵێنی پشتیوانی و هاوكاری بەردەوامی بۆ دووپاتكردنەوە.
*راگەیاندنی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی