وەزیری خوێندنی باڵا هیوای سەلامەتی تەندروستی بۆ د.كەمال ئەحمەد دەخوازێت
دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە تەقە لە پرۆفیسۆر د.كەمال ئەحمەد سەعید كرا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەیامێكدا هیوای سەلامەتی بۆ تەندروستی د. كەمال ئەحمەد سەعید دەخوازێت و پاڵپشتی خۆشی بۆ سەلامەتی بەڕێزیان دووپاتدەكاتەوە، بەو هیوایەی تەندروستیان بەرەو جێگیربوون و باشی بچێت.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەیامەكەیدا داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات پەلە بكەن لە دۆزینەوەی تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە، لەبەرئەوەی د.كەمال ئەحمەد سەعید خزمەتێكی بەرچاوی بە رەوشی خوێندنی باڵا بە گشتی و خەڵكی كوردستان و بواری پزیشكی لە زانكۆی سلێمانی كردووە و جێ پەنجەی بۆ خزمەتكردن دیار و بەرچاوە.
*بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی.