سیمینارێك و خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خوێندكاران دەستیپێكرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2018/12/3 خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی (Emergency Case) لەلایەن هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەربە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەهاوكاری پسپۆران و پزیشكانی بەتوانای كۆلێج و هاوبەشیپێكردنی ژمارەیەك خوێندكاری بەتوانا دەستیپێكرد، لە كۆتایی خولەكەشدا بڕوانامە دەبەخشرێتە بەشداربووان.
لەلایەكی ترەوە ژمارەیەكی دیكەی خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی، سیمینارێكی بە پێزیان بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكی ئەمساڵی خوێندن ئەنجامدا، كە ئامانج لەم سیمینارە ناساندنی بەشەكانی كۆلیج و بەرچاو روونییە بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراو لە كۆلێجەكەیان.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.