لەم مانگەدا کۆرسەکانى زمانى ئينگلیزى لە زانکۆکانى كوردستان دەست پێ دەکات
دواى دەرچونى ئەنجامى تاقیكردنهوهی دیاریکردنى ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى، وا بڕیارە لەم مانگەدا کۆرسەکانى زمان لە زانکۆکان دەستپێ بکەن.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دوابەدواى دەرچونى ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، کە بەهاوبەشى نێوان سێنتەرەکانى زمان و ڕێکخراوى ئیمیدیست بهڕێوهچو، لەئەنجامدا سەرجەم کاندید و خوازیاران ئاستەکانیان لەلایەن سێنتەرەکانەوە دیاریکرا، لە ئێستادا سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنى کۆرسەکانى زمانی ئینگلیزی تەواوبوە و، وابڕیارە لەم مانگەدا کۆرسەکانیان لە سێنتهرهكانی زمان له زانکۆکانى (سەڵاحەددین/ههولێر، سلێمانى، دهۆک، گەرمیان، سۆران و ڕاپەڕین) دەست پێ بکات.
بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى دیاریکردنى ئاستەکان و ماوەى کۆرسەکان، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى، دەتوانن سەردانى سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى (سەڵاحەددین/ ههولێر، سلێمانى، دهۆک، گەرمیان، سۆران و ڕاپەڕین) بکەن و زانیارى زیاتر بەدەستبهێنن.