بەشێوازێكی نوێ نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەشەناوخۆیی خوێندكاران بەردەوامە
لەسەر راسپاردە و بڕیاری پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بینایەكی كۆنی بەشەناوخۆیی پەیمانگای تەكنیكی كەلار لەكاری نۆژەنكردنەوەدایە و سەرجەم پێداویستییەكانیش بۆ بەشەناوخۆیی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان دابینكران.
لەوبارەیەوە پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین رایگەیاند: وەك زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەمیشە لە خزمەت خوێندكارەكانماندا دەبین، لەو چوارچێوەیەشدا بەشی ناوخۆیی پەیمانگای تەكنیكی كەلار لەئاستی خزمەت و خواستی ئێمەدا نەبوو هەربۆیە لەئێستادا كارەكان بەردەوامن و بینایەكی كۆنی پەیمانگاكە لە كاری نۆژەنكردنەوەدایە، سوپاسی هەموو ئەو دڵسۆزانەش دەكەین كە لە خزمەتی خوێندكاراندان.
لەلایەكی ترەوە هۆبەی راگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان بەناوی هۆبەی بەشەناوخۆییەكانی پەیمانگاكەوە زۆر سوپاسی پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پ.ی.د.سالم نیعمەت عەزیز ڕاگری پەیمانگا دەكەن لەبەرامبەر پاڵپشتیكردن و خەمخۆری بەردەوامیان بۆ خزمەتكردنی خۆیندكارانی بەشەناوخۆییەكان كە توانیویانە سەرجەم پێداویستییەكانی خوێندكاران دابین بكەن، هەروەها سوپاسی فەرمانبەرانی هۆبەكەشیان دەكەن كە هەمیشە ئامادەن لە خزمەت خوێندكاراندا بن.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.