دیاردەی كۆچ لە سیمینارێكدا تاوتوێ دەكرێت
بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی گەنجان لە كۆچی نایاسایی لە هۆڵی سیمیناری كۆلێجی تەكینیكی كارگێڕی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، رێكخراوی(سیفار) سیمینارێكی سەبارەت بە دیاردەی (كۆچ) رێكخست.
ئەم سیمینارە وەك ستافی ڕێكخراوەكە ڕوونی دەكەنەوە، هۆشیارییە بۆ كۆمەڵگا و تاكەكان سەبارەت بە دیاردەی كۆچ و مەترسییەكانی و چۆنییەتی ڕێگەگرتن لە كۆچی نایاسایی و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان، بە وتەی بەشداربووان و سەرنجەكانیان كۆتایی بە سیمینارەكە هات.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.