خوێندكاران بەگەشتێكی زانستی سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەكەن
خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردنی پەیمانگای تەكنیكی دوكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە گەشتێكی زانستی سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان كرد.
لەسەردانەكەدا وانەی ریكلام و ماركیتینگ بەشێوەی پراكتیكی بۆ خوێندكارەكان روونكرایەوە و زیاتر ئاشناكران بە بەشەكانی فرۆشتن و ماركیتینگی كۆمپانیاكان، پاشان لەلایەن بەڕێوەبەرانی فرۆشتن و ماركیتینگی كۆمپانیاكان وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی خوێندكاران درایەوە، دواتریش لەلایەن گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان دیاری بەخشرایە خوێندكارەكان.
شایەنی باسە ساڵانە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ پراكتیزەكردنی وانەكان چەندین گەشتی زانستی و ئەكادیمیی بۆ خوێندكارەكانی رێكدەخات.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.