نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆیی خوێندكاران دەستیپێكرد
لەدرێژەی نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانی خوێندكاران، بەهەوڵ و بڕیاری پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی هەوای گەرم و ئاوی گەرمی بینای بەشەناوخۆیی كوڕان و كچانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ دەستیپێكرد.
لای خۆشیانەوە خوێندكارانی بەشەناوخۆیی پەیمانگاكە سەرەڕایی دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەبەرامبەر نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانیان زۆر سوپاسی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكەن كە شانبەشانی كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆ كار بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریش دەكات لەپێناو خوێندكاران بەپێی ئەو بودجە كەمەی كە لەبەردەستدایە.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.