Back

گه‌رمیان: سیمینارێك له‌ ڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو

له‌ ڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌و ڕۆژه‌ ، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران و له‌ هۆڵی سیمیناری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ،ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ٢٥/١١/٢٠١٨ پەیمانگای تەكنیكی كەلار و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژ ئافرەتان/ كەلار سمینارێكیان ئەنجام دا لەسەر (خراپ بەكار هێنانی تۆڕە كۆمەڵاتیەكان و ئامێرەكانی پەیوەندی ) لەلایەن (عادل حسێن ) توێژەری كۆمەڵاتی پێشكەش كرا توێژه‌ر باسی لە لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەكانی تەكنەلۆجیا كردو تیشكی خسته‌ سەر ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی تێكچوونی كۆمەڵگا، ئامانج لەو سمینارە هۆشیار كردنەوەی تاكەكانی كۆمه‌ڵگایه‌ لە چۆنیەتی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵاتیەكان. لە لایەكی دیكەشەوە لەڕێگەی نامیلكەیەكەوە كەدابەش كرا بەسەر ئامادەبووان كەسەرجەم یاساكان و ڕێنماییەكانی تایبەت بەو بوارە ی تێدابوو تا خوێندكاران ئاشنابن.
لەلایەكی ترەوە هۆبەی راگەیاندنی پەیمانگاكە و خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ژمێریاری بەیانیان بە بەخشینەوەی شیرینی پشوازییان لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم كرد كە پێشتریش لە ڕێگە لیژنەیەكی تایبەتەوە بەپێدانی نامیلكە دەربارەی پەیمانگا و ڕێنوێنیكردنی خوێندكاران بۆ تەواوكردن كارەكانیان پێشوازیكرابوون. بڕیاریشە لە داهاتوویەكی نزیكدا و لە مەراسیمێكی تایبەتدا بەكردنەوەی بینای بەشە ناوخۆیی پێشوازی لە خوێندكارانی دەرەوەی شاریش بكرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile