Back

سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خوێندكارانی به‌شدار له‌ كۆرسی زمانی ئینگلیزی فاونده‌یشنی به‌سه‌ر كرده‌وه‌

به‌ ئامانجی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ جۆرو چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆرسی زمانی ئینگلیزی فاونده‌یشن ، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی و خوێندكارانی به‌شدار له‌و كۆرسه‌ به‌سه‌ر كرده‌وه‌. پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25 ی تشرینی دووه‌می 2018 پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی و خوێندكارانی به‌شدار له‌ كۆرسی زمانی ئینگلیزی فاونده‌یشن به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی خوێندن و كێشه‌و گرفته‌كانی خوێندكارانی كۆڵییه‌وه‌. سه‌رۆكی زانكۆ چوار گروپی خوێندكارانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه‌ له‌سه‌ر پرۆگرام و سیستمی خوێندن گوێ ی بۆ خوێندكاران گرت و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیانی دایه‌وه‌و به‌ڵێنی پێدان له‌ئاستی باشتر بتوانن خزمه‌تی خوێندكاران بكه‌ن و ڕایگه‌یاند ئه‌و سیستمه‌ی كه‌ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ساڵه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌كی به‌هێز بۆ ساڵانی داهاتووی خوێندكاران له‌ڕووی زمانی ئینگلیزییه‌وه‌. م. هۆگر محمد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆ ووتی: ئه‌م كۆرسه‌ هه‌ر 13 كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌ ، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ته‌نها 4 كۆلێج و 2 په‌یمانگا به‌شدارن كه‌ ژماره‌ی خوێندكاران 1050 خوێندكاره‌. خوێندن بۆ خوێندكارانی كۆلێجه‌كان له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها 8 كاتژمێره‌و به‌ دوو لیڤڵ ده‌گه‌نه‌ كۆتایی ساڵ خوێندن بۆ خوێندكارانی په‌یمانگاكان له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها  4 كاتژمێره‌و به‌ یه‌ك لیڤڵ ده‌گه‌نه‌ كۆتایی ساڵ له‌كۆتایی ساڵی خوێندنیشدا بڕوانامه‌ی ته‌واوكردنی خوله‌كه‌ به‌خوێندكاران ده‌درێت.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile