Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێككەوتننامەی لەگەڵ یەكێك لە زانكۆ ئاست بەرزەكانی جیهان واژۆكرد

وەك یەكێك لە ئەنجامدەرانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی نانۆتەكنۆلۆجی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە مالیزیا كرد و رێككەوتننامەیەكی لەگەڵ یەكێك لە زانكۆ ئاست بەرزەكانی جیهان واژۆكرد. بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پ.د.سۆران ئەوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و م.بەختیار عوبێد شەریف لێپرسراوی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ و بە بەشداری ژمارەیەك لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهان، رۆژانی 22_2018\11\23 لە زانكۆی مالایا لە شاری كوالالامپوری پایتەختی مالیزیا كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك یەكێك لە ئەنجامدەرانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی نانۆتەكنۆلۆجی بە پێشكەشكردنی 76 توێژینەوە بەشداریكردووە. لە رۆژی یەكەمی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا هەردوو سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی مالایای مالیزیا گفتۆگۆیەكی زانستیان ئەنجامدا و تەئكیدیان لە بەردەوامی ئەنجامدانی كار و چالاكی زانستی و ئەكادیمیی هاوبەشكردووە و دیاری نێوان هەردوو زانكۆشیان ئاڵوگۆڕ كرد.   هەر لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەی ئەمڕۆدا بۆ یەكەمینجار زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێككەوتننامەی لەگەڵ زانكۆی پوترا مالیزیا UPM واژۆكرد كە یەكێكە لە زانكۆ ئاست بەرزەكانی جیهان و لە ریزبەندی (٢٠٣)یەمین زانكۆی جیهاندایە و لەسەر ئاستی ئاسیاش لە ریزبەندی (٢٦)یەمین زانكۆدایە، ئەم رێككەوتننامەیە لە رۆژی واژۆكردنیەوە خرایە بواری جێبەجێكردن لە گۆڕینەوەی خوێندكاری خوێندنی باڵا لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی مالیزیا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile