زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی دەكات لە مالیزیا
وەك یەكێك لە ئەنجامدەرانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی نانۆتەكنۆلۆجی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە زانكۆی مالایا لە مالیزیا بەشداری كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی دەكات.
بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پ.د.سۆران ئەوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و بەبەشداری ژمارەیەك لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهان، رۆژانی 22=2018\11\23 لە شاری كوالالامپوری پایتەختی مالیزیا كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك یەكێك لە ئەنجامدەرانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی نانۆتەكنۆلۆجی بە پێشكەشكردنی 76 توێژینەوە بەشداریكردووە.
لە رۆژی یەكەمی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا هەردوو سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی مالایای مالیزیا گفتۆگۆیەكی زانستیان ئەنجامدا و تەئكیدیان لە بەردەوامی ئەنجامدانی كار و چالاكی زانستی و ئەكادیمیی هاوبەشكردووە و دیاری نێوان هەردوو زانكۆشیان ئاڵوگۆڕ كرد.