زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە رانكی نیشتمانی زانكۆكاندا ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد
ئەمڕۆ بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ریزبەندی نوێی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراو تێیدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ٤ ئاست سەركەوتووەو هاتووەتە گرووپی (C) ئاستی دووەم.
ئەم سەركەوتنە نوێیەی زانكۆمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو رێكەوتننامە نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و رێكخستنی چەندین كۆنفرانس و سیمینار و وۆركشۆپ و پێشكەشكردنی ژمارەیەكی بەرچاو لە توێژینەوەكان لەسەرجەم بوارە زانستی و ئەكادیمیی و تەكنیكییەكاندا و هەروەها گرنگیدان بە پرۆسەی خوێندن و كردنەوەی پەیمانگای نوێی و تاقیگە و هۆڵی خوێندن و نۆژەنكردنەوەی باخچە و كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆمان.
بەمنزیكانە راپۆرتێكی تایبەت بە ئامار و زانیاری ورد لەم بارەیەوە بڵاودەكەینەوە.