قائیمقامی هەڵەبجە پشتیوانی بۆ پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە دەربڕی
قائیمقامی هەڵەبجە سەردانی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە كردو بەڵێنی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ پەیمانگاكە دەربڕی.
رۆژی دووشەممە ١٨ /١١ /٢٠١٨ خاتوو نوخشە ناسح ئەحمەد قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجەی بەسەركردەوە و لەلایەن د.كارزان عەبدوڵا محەمەد ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە و یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاكە پێشوازی لێكرا، لە سەردانەكەیدا خاتوو نوخشە ناسح ئەحمەد پیرۆزبایی لە د.كارزان عەبدوڵا محەمەد كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك ڕاگری پەیمانگا و كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە، هەر لە سەردانەكەیدا قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەنزیكەوە گوێبستی داواكاری و داخوازی لیچپسراوانی پەیمانگاكە بوو لایخۆشیە بەڵێنی هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ پەیمانگاكە دەربڕی.