پێشانگایهكی گهورهی كتێب كرایهوه
ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەدیبان لە کافتریاى کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانى چوارچرا پێشانگایەکى کتێبی کردەوە، به ئامانجی ئاشتكردنهوهی كتێب و خوێنهرو پیشاندانی نوێترین بڵاوكراوهو چاپه نوێكانی كتێب به چهندین زمان و به ئامادهبوونی ژمارهیهكی زۆر له خوێندكاران و خوێنهرانی كتێب پێشانگایهكی گهورهی كتێب كرایهوه
پێشانگاکە چەندین کتێبی ناوازەى تێدا نمایشکراوەو لە یەکەمین ڕۆژی کردنەوەشیدا بەشێکی بەرچاو لە خوێندکاران سەردانیان کردو رێژەیەکى زۆر کتێبیان کڕی.
لەم پێشانگایەدا کتێبەکان بە نرخێکى زۆر کەمتر لە نرخی بازاڕ و شوێنەکانى دیکە دەفرۆشرێن و چاپی کتێبەکانیش بە کوالێتى بەرزکراون.
پێشانگاكه ماوەى هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.