Back

زانکۆی گلاسگۆی بەڕیتانی سیمینارێک بۆ مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێک دەخات

دوابەدوای وەرگرتنی سکۆڵەڕشیپ (زەمالە) یەکی هاوبەشی دەزگای بەریتانی بۆ دیراساتی عێراق و تۆڕی نەهرەینی زانکۆی UCLی بەڕیتانی بۆ سەردانکردن و کارکردنی لەگەڵ تیمی پڕۆژە توێژینەوەیەکی گەورەی ئەوروپی لە زانکۆی گلاسگۆی بەریتانی ، د.ڕۆژین کەمال محمدامین، سەرۆکی گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کەلتووری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوە و مامۆستا لە کۆلێجی ئەندازیاری تەکنیکی/بەشی پلانسازی شار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بانگهێشت دەکرێت بۆ پێشکەش کردنی سیمینارێک لەسەر ڕۆڵی تەکنەلۆجیا لە پاراستنی کەلەپوورەکانی کە مەترسیان لەسەرە. سیمینارەکە لە ٨/١١/٢٠١٨ دا بە ئامادەبوونی ۳٦ مامۆستا و توێژەر و خوێندکاری خوێندنی باڵا لە زانکۆی گلاسگۆ بەڕێوەچوو کە تیای دا ئامادەبووان  بە پرسیار و تێبینیەکانیان بایەخیان بۆ سیمینارەکە دەربڕی. لە کاتی سیمینارەکە و دواتر لەدوای تەواوبوونی سیمینارەکە، بە زنجیرە تویتێک و ئیمەیڵ ئامادەبووان دەست خۆشی و سەرسامی خۆیان بۆ سیمینارەکەی د. ڕۆژین دەربڕی. وە ڕاستەوخۆ دوای سیمینارەکەی، ژمارەیەکی زۆر لە ئامادەبووان داوای ئەنجامدانی پڕۆژە توێژینەوەی هاوبەش کرد لەگەڵ د. ڕۆژین دا. شایەنی باسە کە لەبەر بوونی بایەخی زۆر لەسەر باکگراوندی ئەکادیمی و سیمینارەکەی د. ڕۆژین، لە کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەری ئاگادارکردنەوە بۆ سیمینارەکەی ناوبراو دوو هەفتە پێش سیمینارەکە، چەند پڕۆفیسۆر و توێژەرێکی زانکۆی گلاسگۆ بە ئیمەیڵ و تەلەفون داوایان لە ڕێکخەری سیمینارەکە (د. ماریا ئیکۆنۆمۆ) کردبوو کە سیمینارەکەیان بە ڤیدیۆ بۆ ڕیکۆرد بکات بەهۆی ئەوەی کە توانای ئامادەبوونیان نەبوو لەو ڕۆژەدا و لە هەمان کاتدا داوای بیینین و ئەنجامدانی کۆبوونەوەیان کردبوو لەگەڵ د. ڕۆژین دا بەمەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژە توێژینەوە و فەندی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانستی. لەبەر سوود بینینیان لە ئەزموون و پڕۆژە توێژینەوەکانی  د. ڕۆژین ، لە کۆتایی سیمینارەکەدا ڕێکخەران و ئامادەبووان هیوایان خواست کە پەیوەندی ئەکادیمیان لەگەڵ تویژه‌ری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دا فراوانتر بکەن و داوایان لە مامۆستاکەی زانکۆمان کرد کە سەردانەکەی درێژ بکاتەوە یان  بیکات بە دەستپێک بۆ سەردانی زیاتری زانکۆی گلاسگۆ بۆ ئەنجامدانی سیمینار و پڕۆژەی هاوبەش. شایانی بیرخستنەوەیە کە لە ماوەی کەمتر لە سێ هەفتەدا ئەمە سێهەمین چالاکی زانستی نێودەوڵەتیە کە د. ڕۆژینی بۆ بانگهێشت و میوانداری کراوە لە زانکۆ و دەزگا توێژینەوە ئەوروپیەکان جگە لە کارکردنی لە پڕۆژە توێژینەوەیەکی گەورەی زانکۆی گلاسگۆ لە کۆتایی مانگی ۹ وە . لە ۲۲/ ۱۰ /۲۰۱۸ دا د. ڕۆژین وەک شارەزا لە لایەن پڕۆفیسۆرێکی زانکۆی ڕێدینگی بەریتانیەوە بانگهێشت کرابوو بۆ قسەکردن و پێدانی سەرنج و تێبینیەکانی دەربارەی ئیتیکی توێژینەوە لەو ناوچانەی ناکۆکیان تیادایە کە بە هاوبەشی لە لایەن دوو زانکۆ و دوو دەزگای توێژینەوەی گەورەی بەڕیتانیەوە ڕێکخرابوو. لە ٤ بۆ ۷ی ۱۱/ ۲۰۱۸ دا، مامۆستاکەی زانکۆمان وەک شارەزا بانگهێشت و میوانداری کرابوو بۆ ۆرک شۆپێک لە یۆنان بۆ هەڵسەنگاندن و پێدانی ڕاو سەرنجی لەسەر پڕۆژە توێژینەوە ئەوروپیە هاوبەشەکەی زانکۆی گلاسگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانی تری لەچەند زانکۆ و کۆمپانیایەکی ئەوروپی دا Photos by: EMOTIVE  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile