خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداری پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری ده‌كات
منداڵ پارێزی كوردستان له به‌رنامه‌ی توانای گه‌شه‌پێدانی گه‌نجان ، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ كۆمه‌لێك له خوێندكاران و گه‌نجان كردوه ، پێشانگاكه له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی به‌رواری ( 8 – 9 /2018/11)له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه كرایه‌وه.
خوێندكار ( رووا فخرالدین ) خوێندكاری به‌شی نێتۆرك قۆناغی سێیه‌م له كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك سه‌ر به‌زانكۆی پۆایته‌كنیكی سلێمانی به دوو تابلۆی سه‌رنج ڕاكێش به‌شداری پێشانگاكه‌ی كرد ، كه گوزارشتی له ئافره‌ت و تواناكانی ئافره‌ت و ئازاره‌كانی ده‌كرد .ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران سه‌ردانی پێشانگاكه‌یان كرد و پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی ناوبراو كرد‌و هیوای به‌رده‌وامی و كاری باشتریان بۆ خواست.