Back

سیمینارێکی‌ تایبەت بۆ مامۆستایانی‌ بەشی تەکنیکی کارگێڕی بەڕێوەچو

لە هۆڵی سیمیناری‌ کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی‌ چوارچرا به‌ ئاماده‌بوونی  راگری كۆلێجی ته‌كنیكی‌ كارگێڕی و  یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێج، سیمینارێک بۆ مامۆستایانی‌ کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بەڕێوەچوو کە تێیدا باس لە تۆمارکردنی‌ ڕێژەی‌ نەهاتووی خوێندکاران (غیابات) بەشێوەی‌ ئۆنلاین کرا. سیمینارەکەش لەلایەن مامۆستا (ژێنەر شاهۆ)وە بەشێوەی‌ تیۆری و پراکتیکی پێشكه‌شكرا و تێیدا باس لەوە کرا بۆ لەمەودوا لەو بەشەدا ڕێژەی‌ نەهاتووی‌ خوێندکاران بەشێوەی‌ ئۆنلاین دەبێت و تۆمارکردنی‌ نەهاتووی خوێندکاران بۆ وانەکانیان بەشێوەی‌ کاغەز کۆتایی پێ دێت. ماوەی‌ سیمینارەکەش نزیکەی‌ دوو کاتژمێری خایاند و ڕوونکردنەوەی تەواو لە بارەی‌ شێوازی‌ ئیشکردن بە سیستەمەکە بە مامۆستایانی‌ بەشی کارگێڕی درا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile