دوو زانكۆ و دوو دەزگای توێژینەوەی بەناوبانگی بەریتانی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگهێشتی وۆركشوپێك دەكەن
دوابەدوای چەند دەستكەوتێكی نێودەوەڵەتی لە بواری توێژینەوە و بەدەستهێنانی فەندی گەورە بۆ چەند پڕۆژە توێژینەوەیەك، د.ڕۆژین كەمال محەمەد ئەمین سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كەلتووری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و مامۆستا لە كۆلێجی ئەندازیاری تەكنیكی/بەشی پلانسازی شار، لەلایەن پڕۆفیسۆر رۆزا فریدمانی زانكۆی ڕێدینگەوە وەك شارەزا بانگهێشت دەكرێت بۆ قسەكردن و ئاڵوگۆركردنی ئەزموون و تێڕوانینەكانی لەسەر ئیتیكی توێژینەوە لەو ناوچانەی كە ناكۆكی تێدایە لە وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی فرەپسپۆڕی دا كە لەلایەن زانكۆكانی ڕێدینگ و باپ و هەردوو دەزگای توێژینەوەی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستە ئابووری و كۆمەڵایەتیەكان لە بەریتانیا و ئەسۆسیەیشنی دیراساتی گەشەپێدانەوە رێكخراوە.
وەك یەكێك لە دوو قسەكەرەكەی دەستپێكی وۆركشۆپەكە لە ٢٢/١٠/٢٠١٨ دا، د.ڕۆژین كەمال باسی لە دەرهاویشتە نەرێنیەكانی نەبوونی پڕۆتۆكۆل و رێنمایی ئیتیكی توێژینەوە كرد لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەو شێوازەی كە لە زانكۆ جیهانیەكاندا پەیڕەو دەكرێت و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوونی زانكۆ جیهانییەكان بە بنەماكانی ئیتیكی توێژینەوە لەكاتی ئەنجامدانی توێژینەوە لەو جۆرە ناوچانە (كە لێپرسینەوە و بەدواداچوونیان بۆ پەیڕەوكردنی ئیتیكی توێژینەوە بە مانا راستەكەی كەمە یان هەر نییە)، ئەمەش چ بۆ بەدیهێنانی بەها و پرینسیپەكانی توێژینەوە چ بۆ دروست نەبوونی كێشەی لۆجستیكی و زانستی و یاسایی درێژخایەن بۆ زانكۆكان.
بەمەبەستی هاندانی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون و تێڕوانینیان لەسەر رەهەندە جیاوازەكانی بابەتی وۆركشۆپەكە، قسەكەران و بەشداربووانی تری وۆركشۆپەكە گرووپ كران بەجۆرێك كە تێكەڵی پسپۆڕی هەبێت لەهەر گروپێكدا.
لە كۆتایی وۆركشۆپەكەدا رێكخەران چاوپێكەوتنێكێكی ریكۆردكراوی ڤیدیۆییان لەگەڵ د.ڕۆژین كەمال و چەند بەشداربوویەكی وۆركشۆپەكە ئەنجامدا بۆ وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێك.
گشت قسەكردن و تێڕوانین و گفتوگۆكانی ناو وۆركشۆپەكە بەكاردەهێنرێت بۆ ئامادەكردنی چەند تەوسیاتێكی پەیوەندیدار كە پێشكەشی دەزگا توێژینەوە بەریتانیەكان دەكرێن، لەبەر گرنگی بابەتەكە لە كۆرسی (وانەی) میتۆدی توێژینەوەی خوێندكارانی ماستەر و خولی پەرەپێدانی توانای مامۆستایان، د.ڕۆژین كەمال هەمیشە محازەرەی تەرخان دەكرد بۆ باسكردنی گرنگی ئیتیكی توێژنەوە و شێوازی پابەندبوون پێوەی لەكاتی ئەنجامدانی توێژینەوەدا.
شایەنی باسە كە ژمارەی پڕۆژە نێودەوڵەتییەكانی د.ڕۆژین كەمال لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانی لە پڕۆفیسۆر و زانكۆ بەناوبانگە ئەوروپی و ئەمریكییەكاندا لە گەشەكردنێكی خێرادایە، لەماوەی كەمتر لە ساڵێكدا د. ڕۆژین توانیویەتی بڕی زیاد لە (٢٤٨)هەزار دۆلار فەندی هاوبەش بۆ ئەو پڕۆژە توێژینەوە و ئاڵوگۆڕ و چالاكییە زانستییە نێودەوڵەتیانەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەدەستبهێنێت.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.