Back

زیاتر لە 15 هەزار خوێندكاری دیكە لە زانكۆكان وەردەگیرێن

لە ئەنجامی تۆماركردنی سكاڵا 15 هەزار و 763 خوێندكاری دیكە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگیران و 4 هەزار و 91 خوێندكاری دیكەش كە داوای شوێن گۆڕینیان كردبوو بەپێی داواكارییەكانیان شوێنەكانیان بۆ گۆڕاوە. وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی، پلانی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) زیادكراو دەرگای پێشكەشكردنی سكاڵا بۆ دەرچووان كرایەوە، لەئێستادا وەزارەتەكەمان ئەنجامی سكاڵاكانی راگەیاند كە بەم شێوەیەی خورارەوەیە: 1. لەئەنجامی پێشكەشكردنی سكاڵادا (١٩٨٥٤) دەرچووی قۆناخی 12ی ئامادەیی بەهەردوو خول سكاڵایان تۆماركردووە، لەو ژمارەیەدا (١٥٧٦٣) خوێندكار ئەوانەن كە ناویان لە هیچ شوێنێك نەهاتبۆوە، هەروەها (٤٠٩١) خوێندكاری دیكەش كە داوای گۆڕینی شوێنیان كردبوو شوێنەكانیان بۆ گۆڕدراوە. 2. وەرگرتنی (١٥٧٦٣) خوێندكاری تر لە زانكۆ و پەیمانگەكان، كە پێشتر ناویان لە هیچ شوێن دەرنەچووبوو بەپێی ئەنجامی سكاڵاكان ناویان لەم شوێنانە گەڕاوەتەوە كە خۆیان داواكارییان بۆی پێشكەش كردبوو. لەم ژمارەیەدا (٦٧٤) خوێندكار لە دەرچووانی خولی یەكەمن. 3. ئەنجامدانی شوێن گۆڕین بۆ (٤٠٩١) خوێندكار كە داوی شوێن گۆڕینیان كردبوو، بۆیە بەپێی داواكارییەكانیان شوێن گۆڕینیان بۆ كراوە. 4. لەئێستادا كۆی گشتی وەرگیراوان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) بریتییە لە (٤٣٤٢٦) چل و سێ هەزار و چوار سەد و بیست و شەش وەرگیراوی خولی یەكەم و دووەمی قۆناخی 12ی ئامادەیی. 5. لە وەرگرتنی (١٥٧٦٣) خوێندكار بڕیاری وەزارەت بۆ جیاوازی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن لە نێوان خولی یەكەم و خولی دووەم كە لە (٣) نمرە تێپەڕی نەبێت رەچاوكراوە. 6. دەرچووانی قۆناخی 12ی ئامادەیی دەرچووانی خولی یەكەم و خولی دووەم ئەوانەی سكاڵایان تۆماركردووە دەتوانن سەعات 9ی سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممەوە ڕێكەوتی (3/11/2018) بەهەمان وشەی تێپەڕ و وشەی نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) ئەنجامی وەرگرتیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان لە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بەشێوەی ئۆنلاین وەربگرنەوە. 7. وەرگیراوان لە زانكۆ و پەیمانگەكان پێویستە دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان پەیوەندی بە بەش و كۆلێژەكان بكەن بۆ خۆتۆماركردن و مامەڵەكانیان بۆ دەستكردن بە پرۆسەی خوێندن. *بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile