سیمینارێك لەپێناو هۆشیاری هاتووچۆ بەڕێوەچوو
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمینارێكی تایبەت بۆ هەریەك لە د.ساڵح مەجید مامۆستای زانكۆی سلێمانی بەناونیشانی (كاریگەرییەكانی دوكەڵ و پاشماوەكانی ئۆتۆمبێل لەسەر مرۆڤ) و (مەترسی سەرپێچییەكان) بۆ موقەدەمی هاتووچۆ (بەختیار محەمەد) رێكخرا.
هەردوو سیمینارەكە لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ هۆشیاری و سەلامەتی شۆفێر و پیادەڕە و هاوڵاتیان كە ناو نراوە (سزادانتان ئامانجمان نییە و پەرۆشی سەلامەتیتانین) بەڕێوەچوو، كە تێیدا پ.ی.د.حەكیم عوسمان راگری كۆلێجی كارگێڕی و یاریدەدەری راگر و مامۆستا و خوێندكاران و ژمارەیەك میوان ئامادەی بوون.
لە كۆتاییشدا بەشداربوون بە پرسیارەكانیان زیاتر بابەتەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.