زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی كتێبێك لهبارهی (هونهری ههواڵ نوسین) چاپ و بڵاودهكاتهوه
لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مەراسیمی ناساندنی کتێبی “هونەری هەواڵ نووسین” بەڕێوەچوو کە لە نووسینی مامۆستا بەهرۆز عەلی مامۆستا لە بەشی تەکنیکی میدیا بوو.
مەراسیمەکە لەلایەن كۆلێجی تهكنیكی كارگێڕی، بەشی تەکنیکی میدیاوە رێکخرا و تێیدا هەریەکە لە پ.ی.د حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێری و پ.ی.د رێبەر گۆران سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا و م. بەهرۆز عەلی نووسەری کتێبەکە، ووتەیان پێشەکەش کردو تیشک خرایە سەر ناوەرۆکی کتێبەکە.
کتێبەکە لەسەر ئەرکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چاپ و بڵاوکرایەوە و لە مەراسیمەکەشدا باس لهوهش كرا كه لە داهاتووشدا لە بەشی تەکنیکی میدیا چالاکی هاوشێوە بەردەوامی دەبێت و کتێبی دیکە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.