Back

قۆناغی كۆتایی ڕاهێنانى راهينه‌ران له‌ به‌رنامه‌ی TVET له ‌سلێمانی ته‌واوده‌كرێت

ڕۆژانی 20 تا 25 ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له‌ شاری سلێمانی و له‌ هۆتێل تایتانیك، قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می خوولی راھێنانی راهێنه‌ران بۆ ئاستى “ماسته‌ر تره‌ينرز” بۆ ڕاهێنه‌رانی هه‌رسێ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌و و كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو و له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا كۆتایی به ‌كاره‌كانی هێناو چوار مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییش به‌ دوو ئاستی جیاواز به‌شداربوون. بەرنامەكە لە لایەن برتش كاونسڵ (British Council) ، بە هاوكاری رێكخراوی یونسكۆ (UNESCO) و سپۆنسەری یەكێتی ئەوروپا (EU) بە سێ‌ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت. قۆناغی یەكەم بریتییە لە ڕاهێنان پێكردن و ئامادەكرنی (Super Trainers) كە هەڵدەستن بە راهێنان پێكردن و ئامادەكرنی (Master Trainers) و لە قۆناغی ســــێیەمدا ئەمان هەڵدەســـتن بە ڕاهێنان پێكردنی (Teachers and Trainers). له ‌رۆژانی خووله‌كه‌دا به‌ڕێز پ. ى. د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆ به ‌یاوه‌ری به‌ڕێز ث.د.سۆران ئه‌بوبه‌كر ی.سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، به‌شداربووانی خووله‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن و به‌لێنی هاوكاری و پشتیوانی پڕۆژه‌كه‌ وهه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وامی به‌ به‌شداربووان دا. به‌رنامه‌ی “TVET” له‌ عێراق و كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌رێمی كوردستانیش له به‌رنامه‌كه‌دا به‌ دوو “ڕاهێنه‌ری باڵا- سوپه‌ر تره‌ینه‌رز” به‌شداره‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ڕاهێنه‌ره‌ باڵاكان (Super Trainer)  به‌ڕێز پرؤفيسۆرى ياريده‌ده‌ر د. سه‌ركه‌وت رۆسته‌م حه‌سه‌ن لة كۆلێژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری – زانكۆی پۆلیته‌كنیكى سليمانى‌ وه‌ك مامۆستاى خوله‌كه‌به‌شداربوو . به‌رنامه‌ی ” TVET” له‌ كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بۆ ريفورم له‌ خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی و ڕاهێنان پێكدێت و ئه‌م خووله‌ش كۆتا قۆناغی” گه‌شه‌پێدانی تواناكان” بوو بۆ راھێنانی ڕاهێنه‌ران، كه ‌پێشتر له‌ خوولێكی تردا له‌ شاری هه‌ولێر به‌شداربوون بۆ گه‌یاندنی ته‌وه‌ره‌كانی پڕۆگرامی چاكسازیی به‌ مامۆستایانی زانكۆ پۆلیته‌كنیكه‌كان و خوێندنگه‌ پیشه‌ییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و راھێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی راهێنانی پیشه‌یی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ر له‌م پڕۆگرامه‌دا سێ مامۆستای تری زانكۆی پۆلیته‌كنیك له‌ ئاستی “ماسته‌ر تره‌ینه‌رز- راهێنه‌ری پێشكه‌وتوو” به‌شداربوون كه‌ له‌ ئاینده‌دا وانه‌ به‌ به‌شێك له ‌مامۆستایان و راھێنه‌رانی هه‌ر سێ وه‌زاره‌تى به‌شداربوو ده‌لێنه‌وه‌، ئه‌وانیش م. سه‌رخێڵ سیروان و م. مه‌ریوان مه‌هدی جه‌میل، م. سامان ساڵح -ن. بڕیار وایه‌ قۆناغی كۆتایی بۆ وانه‌وتنه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئاینده‌ به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ له‌و قۆناغه‌شدا نزیكه‌ی 20 مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ هه‌ردوو كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕیى و په‌يمانكاى ته‌كنيكى دوكان به‌شدارده‌بن.      
This shortcode LP Profile only use on the page Profile