Back

سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆلێج و په‌یمانگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2018( پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئه‌مین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی کەمپی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و کۆلێژی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجەی کردو  لەلایەن ڕاگرایەتی پەیمانگا و کۆلێژ و مامۆستا و فەرمەنبەران و خوێنکارانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا. پاشان لە کۆبونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ ڕاگرایەتی و مامۆستایان و (د. کارزان عبداللە محمد) بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆی کرد و سوپاسی پشتیوانی و بەدەمەوەهاتنی بەردەوامی بەڕێزیانی کرد بۆ سەرجەم ئەو کێشەو گرفتانەی کە ڕوبەڕوی کەمپی زانکۆ لە هەڵەبجە دەبنەوە.
دواتر سەرۆکی زانکۆ لە ووتەیەکدا پیرۆزبایی لە ڕاگری نوێی کۆلێج و پەیمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ کرد و پشتیوانی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی  سلێمانی بۆ دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. پاشان سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تیشکی خستە سەر پلانی فراوانی زانکۆ بۆ زیاتر گەشەسەندن و پێشخستنی ده‌زگاكانی کە لەو چوارچێوەیەشدا کەمپەی هەڵەبجەی زانکۆ گرنگی و بایەخی زۆری پێدراوە و پلانی کورتخایەن و دور مەودای زانکۆی باسکرد بۆ ئامادەبوان بە مەبەستی فراوانکردن و زیاتر پێشخستنی کەمپی زانکۆ لە هەڵەبجە و بۆ ئەو مەبەستەش پلانی گونجاو دانراوە و لەداهاتودا دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت. دواتر سەرۆکی زانکۆ گوێبیستی ووتە و پێشنیار و داواکاری ئەنجومەن و مامۆستا و فەرمانبەران بو و بەڵێنی چارەسەری کێشە و گیروگرفتەکانی کەمپی هەڵەبجەی زانکۆی دا و لەکۆتایی سەردانەکەشیدا چەند بەش و هۆبەیەکی کۆلێژ و پەیمانگای بەسەرکردەوە و کۆتایی بەسەردانەکەی هێنا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile