كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی: زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی له 11 به‌شی زانستیدا ڕاگه‌یاند
له پێناو پێشخستنی ئاستی زانستی خوێندكاران و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كردنه‌وه‌ی خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشه‌یی یه‌ك ساڵه‌ی له 11 به‌شی زانستیدا ڕاگه‌یاند.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 (پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی پ.ی.د. دانا احمد مصطفی و پ.د. سۆران سعید) و ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بێ وێنه‌دا و له هه‌نگاوێكی زانستی دا كردنه‌وه‌ی 11 به‌شی زانستی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشه‌یی یه‌ك ساڵه‌ی ڕاگه‌یاند له بواره‌كانی ( ته‌كنیكی و پیشه‌یی ، پلانسازی شار، ژمێریاری، نه‌وت و ووزه، ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ، شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و ژینگه، ته‌كنیكی میدیا ، پهیوهندییهگشتییهكان و بازاڕگه‌ری) .
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی قوبرص و زانكۆی تارانی پزیشكی به‌رنامه‌كانمان جێ به‌جێ ده‌كه‌ین كه به دوو سیمیسته‌ر و ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌بێت ، ده‌كرێت سیمیستهرێكیان له‌شاری سلێمانی بێت و سیمیسته‌ری دووه‌م له قبرص بێت یا ن به‌پێ ی خواستی خوێندكاره‌كه له‌هه‌ر جێگایه‌ك بیه‌وێت خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات . هه‌ره‌وه‌ها وتیشی به‌رنامه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ زانكۆی چه‌رمۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا بۆ چۆنێتی ووتنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی بكه‌ینه‌وه،
وه هه‌روه‌ها دڵنیایی كرده‌وه كه‌می نمره‌ی خوێندكار نابێته ڕێگرو تثچووی خوێندنه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بڕی چوار ملیۆن دیناره و سه‌ره‌تاش خولێ زمانی ئینگلیزی له سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌بینێت وه‌ك به‌شێك له پێویستییه‌كانی خوێندن.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داوای له خوازیارا ن و كه‌رته تایبه‌ته‌كان و كۆمپانیاكان كرد به‌شداری له‌م هه‌نگاوه نوێیه‌دا بكه‌ن به‌ئاراسته‌ی پێشخستنی توانا و لێهاتوویه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانیان.
بفه‌رموون له‌گه‌ڵ قسه‌كانی (پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی)
https://youtu.be/q0cMIfw6CAU