Back

سیمینارێك بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هەنگاوەکانی کۆرسی ئینگلیزی فاوندەیشن به‌ڕێوه‌چوو

سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی جێ به‌جێ كردنی كۆرسی زمانی ئینگلیزی فاونده‌یشن ،كه‌ بڕیاره‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن له‌ قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كان و هه‌ردوو په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌رو په‌یمانگای ته‌كنیكی كشتوكاڵی به‌كره‌جۆ جێ به‌جێ بكرێت ، سیمینارێك به‌ڕێوه‌چوو. له‌ سیمیناره‌كه‌دا كه‌ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سازیكردبوو وێڕای ئاماده‌بوونی پ.ی.د. سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ،ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌رو مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی تیایدا به‌شداربوون. له‌ وته‌یه‌كدا م.هۆگر محمد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی كۆرسی زمانی ئینگلیزی فاونده‌یشن و ئه‌و مه‌رج و پێداویستیانه‌ی كه‌ پێویسته‌ ئاماده‌سازیان بۆ بكرێت به‌مه‌به‌ستی وتنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی به‌ كوالیتی به‌رزو ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ ی ئاماده‌كراو بۆ زمانی ئینگلیزی. دواتر له‌ وته‌یه‌كیدا پ.ی.د. سۆران سعید ئاماژه‌ی كرد به‌ بایه‌خی ئه‌م هه‌نگاوه‌ نوێیه‌ به‌ئاراسته‌ی پێشخستنی زمانی ئینگلیزی كه‌ زمانێكی نێوده‌وڵه‌تیه‌، ده‌ستخۆشی خۆی و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌یانده‌ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی كه‌ هه‌ستاون به‌م كاره‌و له‌ڕابردوشدا شوێن ده‌ستیان دیاربووه‌، له‌كۆتایی قسه‌كانیدا هه‌موو پشتگیرییه‌كی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ڕاگه‌یاند له‌مه‌ڕ به‌سیسته‌مكردنی پرۆگرام و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو. دواتر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ م.هۆگر محمد تۆفیق و م. هێڤار محمد و م. هۆزان عوسمان له‌ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی به‌ سێ ته‌وه‌ر بابه‌تی سیمیناره‌كه‌یان شیكرده‌وه‌و له‌كۆتاییدا ئاماده‌بوان به‌سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانیان سیمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile