Back

بە بەشداری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆنگرەی هەنگەوانانی وڵاتانی عەرەبی لە لوبنان بەڕێوەچوو

سێ مامۆستای پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشدارییان لە یانزەهەمین كۆنگرەی یەكێتی هەنگەوانانی وڵاتانی عەرەب لە بەیروتی پایتەختی لوبنان كرد كە ماوەی سێ رۆژی خایاند، بڕیاریشە كۆنگرەی ساڵی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت. رۆژی 5-10-2018 بە بەشداری سێ مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ژمارەیەك لە هەنگەوانانی هەرێمی كوردستان، یانزەهەمین كۆنگرەی یەكێتی هەنگەوانانی وڵاتانی عەرەب لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەناونیشانی ( هەنگ كۆماندەكاتەوە) دەستیپێكرد و ماوەی سێ رۆژی خایاند، ئامانج لە كۆنگرەكەش بەرهەمهێنانی باشترین جۆری هەنگوین بوو لە ناوچەكەدا، لایخۆشیەوە سەرۆكی كۆنگرەی یانزەهەمینی هەنگەوانانی وڵاتانی عەرەبی لە بەیروت رایگەیاند كۆنگرەی ساڵی داهاتوو دەبەینە هەرێمی كوردستان. شایەنی باسە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان زۆر گونجاوە بۆئەوەی هەنگوینی جۆری باش بەرهەمبهێندرێت هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی چەند جارێك هەنگەوانانی هەرێم پلەی یەكەمی كۆنگرەی هەنگەوانانی وڵاتانی عەرەبی بەدەستبهێنن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile