كۆلیج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له پێشوازی خوێندكاراندان
وه‌ك هه‌میشه خوێندكاران هاوكاری زانكۆن
سه‌رجه‌م كۆلیج و په‌یمانگاكان و خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و له پێشوازی ئه‌و خوێندكارانه‌دا بوون كه بۆ ئه‌مساڵ وه‌رگیراون.
به خۆشحاڵییه‌وه وه‌ك هه‌میشه خوێندكاران هاوكار بوون له رێنماییكردن و به‌ڕێوه‌چوونی رێكاره سه‌ره‌تاییه‌كانیان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گشت كۆلیج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه ژماره‌یان 14 كۆلیج و په‌یمانگایه لیژنه‌ی تایبه‌ت به ڕێنمایی و پیشاندانی ڕێوشوێنی یاسایی پێكهێنراوه كه ئاسانكاری بۆ خوێندكارانی وه‌رگیراوی نوێ بكه‌ن ، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و لیژنانه به‌ئه‌ركی سه‌رشانیان هه‌ستاون و به‌رچاو ڕوونی ته‌واویان پێشكه‌ش به خوێندكارانی تازه وهرگیراوز كردووه.