Back

پانێلی هەرێمی كوردستان لە نێوان سیستمی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیدا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/10/17 كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە ئامادەبوونی پ.ی.د.حەكیم عوسمان راگری كۆلێج و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران پانێلی هەرێمی كوردستان لە نێوان سیستمی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیدا بەڕێوەچوو. لە پانێلەكەدا هەریەكە لە د.شۆڕش حەسەن مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی و ئیكرام سەعید باجەلان مامۆستا لە كۆلێجی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بابەتەكانیان پێشكەشكرد. لە كۆتاییشدا بەشداربووان بە پرسیار و راو سەرنجەكانیان پانێڵەكەیان دەوڵەمەندتر كرد و گفتوگۆیەكی كراوە لەبارەی بابەتەكانەوە ئەنجامدرا. ئەم پانێڵە بەهاوبەشی لە نێوان كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەهاوكاری رێكخراوی گەنجانی بوێر و بە پاڵپشتی رێكخراوی NED ئەمریكی ئەنجامدرا.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile