Back

یەكەكانی ژمێریاری زانكۆ رێكدەخرێتەوە

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەپێناو باشتر راییكردنی كارەكان و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، یەكخستنەوەی یەكە ژمێریارییەكانی زانكۆی دەستیپێكرد. بەسەرپەرشتی پ.ی.د.دانا ئەحمەد مستەفا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و بەئامادەبوونی شارۆ ئاوات لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە سەرۆكایەتی زانكۆ، لێپرسراوانی ژمێریاری پەیمانگاكانی ناو شاری سلێمانی سەر بە زانكۆ كۆبوونەوە. لەوبارەیەوە شارۆ ئاوات بە سایتی زانكۆی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا بەپێی رێنمایی ژمارە 22ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە ( 2888 )، بڕیار درا بە یەكخستنەوەی بەشێك لە یەكە ژمێریارییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشێوەیەك كە لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆدا یەك یەكەی ژمێریارییان هەبێت، ئەوانیش بریتین لە كۆلێجەكانی كارگێڕی و ئەندازیاری و تەندروستی و ئینفۆرماتیك هەروەها لەگەڵ پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی و پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ و پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر. لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی دارایی سەرۆكایەتی زانكۆ ئاماژەی بەوەشكرد: یەكخستنەوەی ئەم یەكانەی ژمێریاری لەپێناو باشتر راییكردنی كارەكان و كەمكردنەوەی خەرجییەكانە كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەستاوە بەئەنجامدانی.   *بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile