ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری (2018/10/13) كاتژمێر (10) سه‌رله‌به‌یانی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕاگری كۆلیج ۆركشۆپێك به‌ناونیشانی (چۆن دەبیتە مامۆستایەکی کاریگەر) له كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌رێوه‌چوو . به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و موعید له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتك ۆرك شۆپێك به‌ناونیشانی(چۆن دەبیتە مامۆستایەکی کاریگەر) پێشكه‌ش كرا . ۆركشۆپهكهش له‌لایه‌ن مامۆستا (سامان صاڵح فه‌رج ) ڕاهینه‌ری پێشكه‌وتوو له سه‌نته‌ری گه‌شه پێدان بۆكار له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌برا . شایه‌نی باسه لەدوو دانیشتنی جیاوازی وۆرکشۆپەکەدا چەند تەوەرێک لەبارەی “کارامەییە سەرەکییەکان بۆ مامۆستای کاریگەر، ڕۆڵی هەستەکان لەپرۆسەی فێربوون و چۆنێتی ئامادەکردنی پاکێجی وانەوتنەوە” پێشکەشکران ، به‌شداربووانیش به پرسیار و پێشنیاره‌كانیان بابه‌تی ۆرك شۆپهكهیان گرنگ تر و پر زانیاری كرد . [learn_press_profile]