سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمان بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی به‌خشیه كۆمه‌ڵێك فێرخواز
له هه‌وڵ و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له سه‌رۆكایه‌تی زانتكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردنی زمان ، ئه‌مڕۆ 14 ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 بڕوانامه‌ی ده‌رچونی به‌خشیه 133 فێرخوازی سه‌ركه‌وتوو كه بێ به‌رامبه‌ر به‌شداری خولی تایبه‌ت به فێركردنی زمانیان كردبوو.
له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا كه پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.ی.د سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئاماده‌یبوون ، سه‌ره‌تا ( م. هۆگر تۆفیق) به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له وته‌یه‌كیدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و پیرۆزبایی خۆی و ستافی سه‌نته‌ره‌كه‌یانی ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتوانی خوله‌كه كرد و ڕایگه‌یاند خوله‌كه‌مان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ 221 فێرخواز كرده‌وه له خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆش ته‌نها بۆ سودو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، هه‌روه‌ها سوپاسی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆ كرد له‌به‌رامبه‌ر به پشتیوانی و پشتگیری ته‌واوی سه‌نته‌ره‌كه‌یان.
له ووته‌یه‌كیدا پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وێڕای ده‌ستخۆشی له ستافی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی پیرۆزبایی خۆشی گه‌یانده فێرخوازان و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن، له‌به‌شێكی تری ووتهكهییدا سه‌رۆكی زانكۆ ڕایگه‌یاند كه پلانیان هه‌یه ئه‌م جۆره خوله بێبه‌رامبه‌رانه زیاتر بره‌و پێبده‌ن له‌پێناو سودگه‌یاندنی زیاتر به فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نیازن بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا.
دواتر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزییه‌وه بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌خشرایه ئه‌و فێرخوازانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له‌خوله‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنابوو.