ڕاگری نوێ ی پهیمانگای تهكنیكی و كۆلێجی زانسته پراكتیكییهكانی ههڵهبجه دهست بهكاربوو
ڕۆژی چوارشەممە ۱٠ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۱۸، لە مەراسیمێکی فەڕمیدا د. کارزان عبداللە محمد وەك ڕاگری نوێی پەیمانگای تەکنیکی و كۆلێجیزانسته پراكتیكییهكانی ههڵهبجه بهوهكالهت دەستبەکاربو.
لە مەڕاسیمەکەدا کە پ.ی.د. دانا أحمد مصطفی یاریدهدهری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادهی بوو وه لە هەمان کاتدا ئەرکی ڕاگرایەتی پەیمانگاو کۆلێژی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی لە ماوەی ڕابردودا لە ئەستۆ بوە، لە ووتەیەکدا سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و کارمەندانی کرد کە لەماوەی ڕابردودا هاوکاری بون و پشتیوانی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکیشی بۆ ڕاگری نوێ دوپاتکردەوە و هیوای خواست کە درێژە بە پڕۆسەی پێشخستنی زانکۆ بدەن لە چوارچێوەی ستراتیژی زانکۆدا.
پاشان د. کارزان عبدالله وەك ڕاگری نوێ سوپاسی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کرد لە پای هەوڵی بەڕێزیان و سەرۆکایەتی زانکۆ لە پێشخستن و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی زانکۆو بەڵێنی درێژەپێدانی بە پڕۆسەی خوێندن و خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران دا.
لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا خەڵات و سوپاس و پێزانین پێشکەش بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی کرا و ڕاگری نوێ دەستی بە کارەکانی کرد.