زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی و زانکۆی بوعەلی سینای وڵاتی ئێران ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتنیان واژۆ كرد
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه بەرواری 11/10/2018 شاندێكی زانکۆی بوعەلی سینا لە شاری هەمەدانی وڵاتی ئێران سەردانی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانیان کرد،
شانده‌كه پێکهاتبوون لە (د. یعقوبی محەمەدی فەڕ) سەرۆکی زانکۆی بوعەلی سینا و (د. ستاری عەزیزی) ڕاگری کۆلێژی یاسا و لە هەمان کاتدا ڕاگری گروپی (D8) و (د. عبادی روحی) مامۆستای زانکۆ،
سەرەتا شانده‌كه لە لایەن پ.ی.د. ئالان فه ره یدون عه لی سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازیان لێ‌کرا و لە کۆبوونەوەیەکدا کە پ.ی.د. سۆران ابوبکر محمد یاریده‌ده‌ری سه رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و م. به ختیار عبید شریف به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی زانکۆ ئامادەی بوون.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی جەختی كرده‌وه لەسەر هاوکاری زانستی و واژۆکردنی ڕێکەوتننامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ‌دا کە بتوانن ئاڵوگۆڕی مامۆستا‌و خوێندکاری خوێندنی ماستەر و دوکتۆرا پێک بێنن و ئەنجامدانی پۆست دوکتۆرا لە زانکۆی بوعەلی سینا کە یەکێکە لە (10) زانکۆ پێشکەتووەکانی وڵاتی ئێران و لە رانکینی جیهانیدا لە پلەی (900) دایە،
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا زانكۆی بوعلی سینا 3 سێ کورسی خوێندنی باڵایان بەخشیە زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی و له كۆتایشدا ڕێككه‌وتننامه‌ی لێكگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆدا واژۆ كرا..