وۆركشۆپێك لهمهڕ نوێکردنەوەی بەردەوامی تەلاری نیشتەجێبوون لە ناوچەی ئاو و هەوای نیمچە خولگەیی بهڕێوه دهچێت
لە درێژەی چالاکی و بۆنە ئەکادیمییەکانیدا، هۆبەی پلاندانانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆركشۆپێك لە ژێر ناونیشانی “نوێکردنەوەی بەردەوامی تەلاری نیشتەجێبوون لە ناوچەی ئاو و هەوای نیمچە خولگەیی” کە لە لایەن د چرۆ علی حمە رضا پێشکەش دەکرێت.
د. چرۆ علی ، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری تەلارسازی، ماستەر لە دیزاینی سەنتەری تەندروستی و ڕاهێنانەوەی کەمئەندامان و دکتۆرای لە نوێژەنکردنەوەی بینای نیشتەجێ بوون بە شێوەیەکی بەردەوام بەمەبەستی ڕێگرتن لەبەفیڕۆچوونی ووزە و دابینکردنی ئاسوودەگی گەرمەکی بە دەست هێناوە.
بەروار: سێ شەممە ١٦/١٠/٢٠١٨
کاتژمێر: ١٠ ی سەرلەبەیانی بۆ ١ ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: نهۆمی دوەمی بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، قڕگە (پشت بەنزینخانەی ووڵات)
بۆ خۆ تۆمار کردن تکایە لەم لینکەدا خۆت ناو نوس بکە
https://www.surveymonkey.com/r/sustainable_renovation_of_residential_building_in_subtropical_climate_zone
یان ئەم کۆدە سکان بکە