پێشانگایەکی تایبەت بەکاری خوێندکارانی پلانسازی شار کرایەوە
بەمەبەستی دەرخستنی بەھرەو توانا زانستییەکانی خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەشی پلانسازی شار پێشانگایەکی وێنەیی و كاری دهستی خوێندكاران کرایەوە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠١٨/١٠/٨ بەسەرپەرشتی (پ.ی.د ئالان فەرەیدوون علی ئەمین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەئامادەبوونی راگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری یاریدەدەری راگرو سەرۆکی بەشی پلانسازی شار, بە ھەماھەنگی لەگەڵ د. ڕۆژین کمال محمد امین و م. شێرکۆ لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، پێشەنگای ساڵانەی خوێندکاران نمایش کرا.
پێشەنگاکە لە نمایشی کاری خوێندکارانی ئەندازیاری قۆناغی (دوەم و سێیەم و چوارەمی بەشی پلانسازی شار) خۆی بینیەوە، کەپێکھاتبوون لە
(بەشی ڤێلاکان,بەشی پلانین,بەشی دیزاین,بەشی کۆمپۆزشن,بەشی کۆلاج)
ھەرلە پێشەنگاکەدا یەکەم و دووەم و سێیەمی سەر ئاستی بەشداربوان دیاریکرا ،کە پێکھاتبوون لە (ئامانج حسن , ھەندرێن کاوە , ساڤان ئومێد).