رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەڵمانی DW خولێك بۆ میدیاكاران دەكاتەوە
بەشی ئەكادیمی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەڵمانی DW بەهاوكاری بەشی تەكنیكی میدیا لە كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، خولێكی رۆژنامەوانییان بۆ 15 رۆژنامەونووس لەسەر ئاستی وڵاتانی عێراق و ئەردەن و هەرێمی كوردستان رێكخست، بڕیارە خولەكەش بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بێت.
ئامانج لەو خولە برهودانه بهو پەیوەندییەی كه لە نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەڵمانی DW دروستكراوه كه مێژووهكهی بۆ 2017/5/14 دهگهڕێتهوه ، تا بەهۆیەوە هەردوولا بتوانن لە بواری میدیادا زیاتر خزمەت پێشكەش بكەن.
خولەكە چەندین بابەتی میدیایی لەخۆدەگرێت، بەڵام زیاتر گرنگی بە بابەتی ڤیدیۆ و داڕشتنەوەی ڤیدیۆیی دەدات.
خولەكە لە هۆڵەكانی بەشی تەكنیكی میدیا له كهمپی كۆلیجه تهكنیكییهكانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و رۆژانەش لە كاتژمێر 9ی سەر لە بەیانی بۆ كاتژمێر 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت كە تێیدا بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی وانەكان دەوترێنەوە.