وەفدێكی باڵای رێكخراوی زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی سەردانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد
رۆژی چوارشەممە 2018/10/3 بەرپرسانی رێكخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وەرگرتن لە زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی كە پێكهاتبوون لە د.بسام المحادین ئەمینداری گشتی و د.جمال ابراهیم و د.حسین المەدی و د.عبلە عپمان و د.زاید شكێلی كە لە وڵاتانی ( ئوردن، فەڵەستین، ئیمارات، میسڕ، سەڵتەنەتی عومان)ەوە هاتبوون بەیاوەری م. بەختیار عبید شەریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتی و هاوكات سەرۆكی رێكخراوەكە، سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیان كرد و لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی سەرۆكی زانكۆوە پێشوازییان لێكرا.
لە سەردانەكەیاندا باس لە گرنگی كاری هاوبەش و رێككەوتنی زانستی كرا كە سوودێكی زۆر دەگەیەنێت بە هەردوولا و لە هەمان كاتدا بیروڕا ئاڵوگۆركرا لەبارەی ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندكاران لە زانكۆكانی كوردستان و زانكۆ عەرەبییەكان و سەرۆكی زانكۆش پشتیوانی بۆ سەرخستنی كۆنفڕانسی 38ی ڕێكخراوەكە ڕاگەیاند كە بڕیارە لە نیسانی 2019 لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەنجام بدرێت، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ كارئاسانی تەواو بۆ سەرجە م زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی بۆ بە شداریكردنی كۆنفڕانسەكە دووپاتكردەوە.
شایەنی باسە یەكەمینجارە بەدرێژایی 42ی ساڵی تەمەنی رێكخراوە كە كۆنفڕانسێك لە عێراق ئەنجام دەدرێت و ئەویش لە شاری سلێمانی دەبێت و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك یەكەمین زانكۆی عێراق لە ساڵی 2016-2017 ئەندامێتی رێكخراوی ناوبراوی وەرگرتووە.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.