Back

بڕوانامەی رێزلێنان ئاڕاستەی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی دەكرێت

سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕوانامە رێزلێنانی بەخشییە بەشە زانستییەكان و بڕیاردەری بەشەكان و لێپرسراوی هۆبەكانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، لەبەرامبەر ئەو خزمەت و هەوڵانەی پێشكەشیان كردووە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی پەیمانگاكەیان. مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەكان بەسەرپەرشتی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لە هۆڵی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو كە لەلایەن مامۆستا سەڵاح قادر مەحمود راگری پەیمانگای تەكنیكی سلێمانییەوە پێشكەش بە لێپرسراوانی بەش و هۆبەكانی پەیمانگاكە كرا. شایەنی باسە لە هەفتەی رابردووشدا سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ كرد لەپای ئەو هەوڵ ماندوبوونەی لەپێناو پێشخستنی پرۆسەی خوێندن و ئاستی زانستی پەیمانگەكەیان ئەنجامیان داوە. *بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile