پانێلێك لەسەر سێكتەری گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان پێشكەشكرا
پەیمانگای تەكنیكی دوكان/زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەمەبەستی گرینگیدان بە كەرتی گەشتوگوزار وەكو كەرتێكی گرنگی سێكتەری ئابووری پانێڵێكی تایبەتی لەژێر ناونیشانی ( كاریگەری ئارامی لەسەر سێكتەری گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان) سازكرد.
دەستپێكی بەرنامەی كاری پانێلەكە بە ساتێك وەستان و بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن د.یاسین عەبدولڕەحمان راگری پەیمانگای تەكنیكی دوكان خوێنرایەوە.
دواتر بەرنامەی كاری پەنێلەكە لەلایەن بەشداربووان پ.ی.د.یونس عەلی ئەحمەد دكتۆرا لە بواری ئابووری گاشتوگوزار و مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی، بەتەوەری (كاریگەری ئارامی لەسەر پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان) بەشداری پانێڵەكەی كرد و دید و بۆچوونی خۆی لەسەر بابەتەكە خستەڕوو، هەروەها م.عومەر مستەفا محەمەد ماستەر لە بەڕێوەبردن و سەرۆك بەشی كاگێڕی كار لە پەیمانگای تەكنیكی دوكان، دیدی خۆی سەبارەت بە (گەشتوگوزار و ئارامی گەشتوگوزار) خستەڕوو، دواتر ئامانج لەتیف كەریم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوكان بەتەوەری (دابینكردنی ئارامی و كاریگەری لەسەر سێكتەری گەشتوگوزار) بەشداری پانێڵەكەی كرد و دید و بۆچوونی خۆی لەسەر بابەتەكە خستەڕوو.
لەلایەن میوانەكانەوە چەند پرسیار و تێبینی لەسەر تەوەرەكان ئاڕاستەی پانێلستەكان كرا و دواتر لەلایەن بەشداربووانی پانێلەكانەوە راسپاردەكان خرانەڕوو تاكو بخرێنە بەرنامەی كارەوە.