زانكۆیەكی ئەمریكا هەلی بەخشینی زەمالەیەكی خوێندن رادەگەیەنێت
بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس، كۆلێجی واشنتۆن جیفرسون هەلی بەخشینی زەمالەیەكی تەواوی خوێندن رادەگەیەنێت بۆ خوێندكارێكی ئاست بەرز لە هەرێمی كوردستان.
ئەم زەمالەیە پشتگیری ئابووری، زانستی، كەلتوری داهاتووی سیاسی پەیوەندی نێوان خەڵكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات، خوێندكاران دەبێت راستەوخۆ داواكاری پێشكەش بكەن بۆ كۆلێجی واشنتۆن جیفرسون بۆ بەدەستهێنانی زەمالەكە لە رێگای بەكارهێنانی فۆرمی كۆلێجی واشنتۆن جیفرسون بۆ سەركردایەتی ( www.washjeff.edy/apply) یاخود لە رێگەی فۆرمی گشتی كۆلێجی واشنتۆن جیفرسون. دوا كات بۆ پێشكەشكردن یەكی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٩ یە.
كۆلێجی واشنتۆن جیفرسون Washington & Jefferson College W&J یازدەهەمین كۆنترین كۆلێجە لە ویلایەتە یەگكرتووەكانی ئەمریكا كە لە ساڵی ١٧٨١ دامەزراوە.