Back

سیمپۆزیۆمی رۆڵی میدیا لە بەرقەراركردنی ئارامی كۆمەڵدا بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و د.سۆران سەعید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.ی.د.حەكیم عوسمان راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و كەسانی شارەزا، لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوارچرا سیمپۆزیۆمی رۆڵی میدیا لە بەرقەراركردنی ئارامی كۆمەڵدا بەڕێوەچوو. سیمپۆزیۆمەكە لەلایەن كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و بەهاوكاری سەنتەری لێكۆڵێنەوەی ئایندەیی ڕێكخرا كە تێیدا لەلایەن كەسانی پسپۆڕو شارەزاوە تیشكخرایە سەر چەند بابەتێكی میدیایی پەیوەست بە دۆخی ئێستای میدیای كوردییەوە و رۆڵی لە ئارامی كۆمەڵدا. پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.حەكیم عوسمان راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی لە وتەیەكیدا ئاماژەی بە گرنگی رێكخستنی ئەو جۆرە سیمپۆزیۆمانەدا، بەتایبەت لە ئێستادا كە میدیا بەرەو دۆخێكی نوێ هەنگاو دەنێت. پاشان لەلایەن بەڕێز پ.ی.د.عابد خالید رەسول بابەتێك لەژێر ناوی رۆڵی راگەیاندن لە بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری سیاسیدا پێشكەشكراو تێیدا باس لەو رێگایانە كرا كە پێویستە میدیاكان بیگرنەبەر لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری سیاسیدا، هەروەها پ.ی.د.ڕێبەر گۆران سەرۆكی بەشی تەكنیكی میدیا لە بابەتێكدا باسی لە دەزگا میدیاییەكان و فەراهەمكردنی ئارامی لە كۆمەڵگەدا كرد، دواتر لەلایەن رۆژنامەنووس ستران عەبدوڵا سەرنووسەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ بابەتێكی لەژێر ناوی پراكتیزەكردنی چەمكی ئارامی لە پەتای ململانێی میدیایدا پێشكەشكرد. لەلایەن ئامادەبووانەوە چەندین پرسیار ئاڕاستەی رێكخەرانی سیمپۆزیۆمەكە كراو بە گفتوگۆیەكی كراوە كۆتایی بە سیمپۆزیۆمەكە هێنرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile