ماڵئاوا دكتۆرە دڵسۆز و خەمخۆرەكەی مناڵان
سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مناڵان پرسە و هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكارەكەی دەكات.
لە پرسەنامەكەی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆدا هاتووە كۆچی دوایی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید، دكتۆرە دڵسۆز و خەمخۆرەكەی مناڵان لە ناخەوە خەمباری كردین، كوردستان یەكێك لەهەرە پیاوە گەورە و دڵسۆزەكانی لەدەستدا كە هەموو ژیانی خۆی تەرخان كردبوو بۆ خزمەتكردن و چارەسەركردنی مناڵان، كە بۆ ماوەی 50 ساڵە لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی خزمەتی بە مناڵان دەكات، لە خوای گەورە داواكارین رۆحی شاد بكات و بە بەهەشتی بەرینی ببەخشێت هەروەها ئارامی بە دڵی خانەوادە و كەسوكارەكەی و ئێمەش ببەخشێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ د.جەمال ئەحمەد رەشید پسپۆڕی نەخۆشی مناڵان لە تەمەنی 73 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.