Back

كاتی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكان راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند پرۆسەی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و لە چەند رۆژی داهاتوودا سیستمی زانكۆلاین دەكەوێتەكار. سەبارەت بە وادەی راگەیاندن و كاراكردنی سیستمەكانی وەرگرتن عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، كە دەكاتە ڕێكەوتی (4/9/2018) لە سەعات (8)ی سەرلەبەیانی وێبسایتی ( www.regayzanko.com ) بۆ دەرچووانی خولی یەكەم و دووەم 12ی ئامادەیی كارا دەكرێت، بەوەش دەرچووانی پۆلی (12)ی ئامادەیی دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان پڕبكەنەوە ‌و پێشكەشی بكەن. وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ڕایگەیاند: دەرچووانی پۆلی 12 لە ڕێگەی هەمان وێبسایت داواكاری بە سیستمەكانی (زانكۆلاین، ڕاستەوخۆ بە كریدیت، پارالێل و ئێواران) بۆ وەرگرتن لە زانكۆكان پێشكەش بكەن، ڕوونیشیكردەوە دەرچووانی پۆلی 12 تا سەعات (12)ی شەوی رێكەوتی (14/9/2018) دەرفەتیان لە پێشە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆكانی كوردستان، هەروەك جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە كە دەرچوان دەبێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر لە قوتابخانەكانیان وەریانگرتۆتەوە دەتوانن فۆرمی وەرگرتن پڕبكەنەوە. عەباس ئەكرەم ئاشكرایكرد: بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر خوێندكاران و دەرچووانی پۆلی 12 و ئاشنابوونیان بە سیستمەكانی وەرگرتن (زانكۆلاین، ڕاستەوخۆ بەكریدیت، پارالێل، ئێواران و خوێندنی تایبەت) سەعات (10) سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنچ شەممە، ڕێكەوتی (6/9/2018) لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر سمینارێكی گەورە بەناونیشانی (شاڕێی گەیشتن بەزانكۆ) بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەڕێوەدەبات و، لەلایەن ئەندامانی لێژنەی باڵای وەرگرتن ڕونكردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتن بەسیستمە جیاوازەكان پێشكەش بەخوێندكاران دەكرێت، وتیشی: ئەوەش دەرەفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی خوێندكاران بەر لەوەی فۆرمی وەرگرتن پێشكەش بكەن و ئاگاداری وردەكارییەكانی سیستمەكە بن، ئەوەشی ڕوونكردنەوەی سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن بەشداری لەو سمینارەدا بكەن. *بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile