Back

ریفۆرمی خوێندنی تەكنیكی لە زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكان راگەیەندرا

لە رێوڕەسمێكدا بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، ریفۆرمی خوێندنی تەكنیكی لە زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكانی هەرێم راگەیەندرا. رێوڕەسمەكە بەئامادەبوونی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د.سۆران ئەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆكانی دیكەی هەرێم و بەرپرسانی حكومی و ئەكادیمی لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو. سەرەتای رێوڕەسمەكە بە وتەی بەخێرهاتن و كورتەیەك لە پرۆسەكە لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا دەستیپێكرد كە تێیدا باسی لە گرنگی ریفۆرمەكە كرد لە پێشخستنی خوێندنی تەكنیكی لە هەرێم و سوودەكانی بۆ خوێندكاران لە داهاتوودا، پاشان سوپاس و پێزانینی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشكەشی ئەندامانی لیژنەكە كرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile