پڕۆژە توێژینەوەیەکی سەنتەری توێژینهوهی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی، فەندێک بەبڕی زیاد لە ١٢٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکی لە زانکۆیەکی بەناوبانگی بەریتانی وەردەگرێت.
لە بەردەوامی پەیوەندی و دەستکەوتە نێودەوڵەتیەکانی سهنتهری توێژینهوهی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و بهڕێوهبهری سهنتهر(د. ڕۆژین کەمال محمدامین) دامەزرێنەر و سەرۆکی گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کەلتووری دیجیتاڵی و مامۆستا لە بەشی پلانسازی شار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (لەگەڵ هاوبەشەکانی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆکانی ڕێدینگ و لیستەر لە بەریتانیا) توانرا فەندێک بە بڕی زیاد لە ١٢٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکی (سەرو ٩٣ هەزار پاوەندی بەریتانی) بۆ پڕۆژە توێژینەوەکەیان لە پێشبڕکێیەکی تۆڕی نەهرەینی زانکۆی University College London (UCL) ی بەناوبانگی بەریتانی بباتەوە.
پڕۆژە توێژینەوەکە سەبارەت بە دامەزراندنی یەکەم تۆڕی فرە پسپۆڕی و فرە ئاست و فرە تێڕوانینی بواری کەلەپووری کەلتووری و پاراستنی کەلەپووریە لە هەرێمی کوردستان بۆ پێک بەستنەوەی توێژەران و ئەکادیمیستان و پیشەییەکان لە ئەندازیارانی تەلارسازی و شوێنەوار ناسان و مێژووناسان و کەس و بوار و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر. ئامانجی پڕۆژەکە لێک نزیککردنەوەی پسپۆڕ و لایەنە پەیوەندیدارەکانە لە هەرێمی کوردستان بۆ دیاری کردنی ئاستەنگ و فرسەتەکانی بەردەم کەرتی کەلەپووری کەلتووری لە کوردستان دا بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پاراستنیان بۆ نەوەکانی داهاتوو وە دروستکردنی هەلی کار و داهاتی نیشتمانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەو کەرتەوە. بۆ ئەو مەبەستە بەشێکی گەوەری پڕۆژەکە تایبەتە بە کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجام دانی ڕاپرسی و شیکردنەوەی یاسا و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکان لە ڕێگەی فۆکەس گروپ و ۆرک شۆپ و پەیوەندی کردن بە کەس و لایەنی پەیوەندیدار. بەشێکی تری پڕۆژەکە تایبەتە بە ڕاهێنانی هاوچەرخی توانای توێژینەوە و پیشەیی ئەندامانی تۆڕەکە لەسەر دەستی پسپۆڕی ناوخۆیی و بەریتانی و نێودەوڵەتی تر بۆ بەرەو پێشبردنی کار و خزمەتەکانی کەرتی کەلەپووری کەلتووری لە هەرێمی کوردستان دا. پڕۆژە یەک ساڵیەکە بواری ڕاهێنان و هەلی کاریش بۆ سێ گەنجی دەرچووی زانکۆی پۆلیتەکنیک دابین دەکات کە دانەمەزراون لە دەزگاکانی حکومەت.
بیرۆکەی تۆڕە کەلەپووری کەلتووریەکە لە لایەن د. سەعد ئەسکەندەر (مێژووناس و نوسەری نێودەوڵەتی و ڕاوێژکاری گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کەلتووری دیجیتاڵی) ەوە سەرەتا پێشنیار کرا بۆ د. ڕۆژین و دیزاینی چالاکیەکانی پڕۆژەکە و نوسین و پێشکەش کردنی پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەکە و پاشان ئەنجامیدا. جگە لەوان، بەڕێزان د. ئالان فەرەیدوون (سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) و پرۆفیسۆر ڕۆجەر ماسیۆس (لە زانکۆی ڕێدینگی بەریتانی) و پرۆفیسۆر روث یەنگ (لە زانکۆی لیستەری بەریتانی) ئەندامی تیمی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکەن.
شایەنی باسە کە ئەمە سێهەم پڕۆژەیه كه به هاوبەشی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دا لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا توانراوه فەندی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن. لە مانگی ١١ ی ٢٠١٧ دا فەندێکی هاوبەشی د. ڕۆژین لەگەڵ زانکۆی ڕێدینگی بەریتانی و هاوبەشەکانی تری توانی فەندێکی پرۆگرامی ئیراسمۆسی یەکێتی ئەوروپی بە بڕی ٦٤ هەزار یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی و ڕاهێنان بەدەستبهێنێت. وە لە مانگی ٥ ی ئەمساڵدا پڕۆپۆزەڵەکە بە هاوبەشی مۆزەخانەی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی و ڕێکخراوی RASHID ی ئەڵمانی (کە تیایدا ڕۆڵی سکرتێری بۆردی هەیە) بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەک و دروستکردنی گەلەریەکی پێش مێژوو لە مۆزەخانەی سلێمانی، توانی فەندێک بە بڕی ٥٠ هەزار دۆلار وەربگرێت لە سەفارەتی ئەمەریکا لە بەغداد.
بۆ خوێندنەوەی اعلانی فەرمی پڕۆژەکە لە وێبسایتی زانکۆیUCL ی بەریتانی، بفەرموون بە سەردانکردنی ئەم لینکە:
https://www.ucl.ac.uk/…/nahrein-network-announces-first-fun…
[learn_press_profile]
