ئاگادارییەك بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا
كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاگاداری گشت خوازیارانی خوێندنی باڵا ( دكتۆرا ) لەسەر سیستمی ( سپلت سایت ) دەكات بە پرۆگرامی ( پارارێل ) كە یەك كورسی خوێندنی دكتۆرا هەیە لە پسپۆری گەیاندن.
خوازیاران دەتوانن بۆ پێشكەشكردن رۆژانی 26-27-2018/8/28 سەردانی كۆلیجی تەكنیكی ئەندازیاری / بەشی زانستی و خوێندنی باڵا بكەن لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە چوارچرا.
ناوی پڕۆژە:
(Design of Massive Antenna RF Platform 5G Cognitive Radio Systems ).
سەرپەرشتیارانی پرۆژە:
1. پ.ی.د.اسعد مبدر جاسم
2. پرۆفیسۆر د.كریم كابلا
مەرجەكانی وەرگرتن بۆ خوێندنی باڵای ( دكتۆرا ) بە سیستمی سپلت سایت پرۆگرام:
1. دەبێت خوازیار هەڵگری بروانامەی ماستەر بێت و نازناوی زانستی ( مامۆستای یاریدەدەر ) یان زیاتری هەبێت.
2. دوو ساڵ بەسەر وەرگرتنی نازناوی زانستی ( مامۆستای یاریدەدەر ) تێپەڕ بووبێت.
3. بواری توێژینەوەكەی لە هەمان پسپۆری گشتی بڕوانامەی ماستەرەكەی بێت.
4. تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت لەكاتی پێشكەشكردن.
5. مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی تێدا بێت ئەگەر نا دەبێت بەڵێن بدات كە لە ماوەی ساڵی یەكەمی خوێندندا ئەم مەرجە جێبەجێ بكات.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.