Back

قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەنج و کشتوکاڵ کۆتایی ھات

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی و قائیمقامامی دوکان و سەرۆکی زانکۆی سلیمانی و نوینەری زانکۆی سەلاحەدین و نوینەری زانکۆی کەرکوک، لەرێوڕەسمێکدا قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەنج و کشتوکاڵ کۆتایی ھات، کە ئەو پرۆژەیە لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمەوە جێبەجێکراوە، ھەر لەو رێوڕەسمەدا خەلات دابەشکرا بەسەر ھەر پینج بەشداربوودا کەپیکھاتبون لەکۆلیجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی ھەڵەبجەو زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی کەرکوک و پەیمانگای خەبات و ئامادەیی کشتوکاڵی ھەڵەبجە، شایەنی باسە خەڵاتی یەکەم بۆ ئامادەیی کشتوکاڵی ھەڵەبجەو خەڵاتی دوەم بۆ کۆلیجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی ھەڵەبجەبوو، ھەر لەو ریورەسمەدا بڕوانامە بەخشرایە ١٠٠ بەشداربووی پرۆژەکە. لەووتەیەکیشیدا قوباد تاڵەبانی پرۆژەی گەنج و کشتوکاڵی بەگرنگ وەسفکردو پشتیوانی خۆشی بۆ کەرتی کشتوکاڵ لەھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوەو ووتی، لەکابینەکانی پێشوودا ھەردەم دەوترا کشتوکاڵ لەپێشینەی کارەکانە، بەڵام سەرەڕای ھەبوونی بودجەیەکی باش، کەمترین رێژەی بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵ تەرخان دەکرا، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: لەرێی کشتوکاڵەوە، ھەنگاو دەنێین بۆ رزگاربوونمان لەشێرپەنجەی نەوت. تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئابووریەکی بەھێز، ئابووریەکی ھەمەجۆرە، ئابووریەکی بەھێزیش کوردستانێکی بەھێزمان بۆ بەرھەم دەھێنێت. سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیش لەلای خۆیە، دەستخۆشی لە جێگری سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێز قوباد تاڵەبانی و نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت كرد، کە لە ماوەی رابردوودا زۆر لە نزیکەوە کاریان لەگەڵ گەنجان و بەتایبەتی خوێندکارانی زانکۆدا کردو دەرگایەکی گەورەیان لەرووی خوێندکاراندا کردەوە، بەوەی ببنە خاوەنی پرۆژەی بەخۆیان و پەرە بە توانای زانستی خۆشیان بدەن و بە کرداری وانەکانیان ببیننەوە. ھەروەھا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستخۆشی لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی ھەڵەبجە کرد کە زۆر بە جددی بەشدارییان لە پرۆژەی گەنج و کشتوکاڵدا کردووەو ھەوڵێکی زۆریانداوە و پلەی دووەمیان بەدەستھێناوەو بەڵێنیشیپێدان کە بەردەوام پشتگیریان بکات و لە ھەنگاوەکانی داھاتوشیاندا وەکو سەرۆکایەتی زانکۆ ھاوکاری سەرەکییان دەین.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile