Back

په‌یامی پیرۆزبایی بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی قه‌یوان

به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی زانكۆی قه‌یوان به‌هاوبه‌شی زانكۆی utm ی مالیزی ، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی زانكۆی ناوبراو كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی قه‌یوان و زانكۆی utm مالیزیا ، به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی زانكۆكه‌تان . ده‌خوازین هه‌نگاوی باشترو گه‌وره‌تر هه‌ڵبگرن به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی ڕه‌وتی زانست و زانستخوازان له‌ هه‌رێمی كوردستان . به‌ناوی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه‌ وێڕای خۆشحاڵی خۆمان به‌ كردنه‌وه‌ی زانكۆ نوێیه‌كه‌تان ، هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكه‌تان. وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زراتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌ به‌ ئاراسته‌ی  پێشخستنی خوێندنی باڵا و خزمه‌تكردنی توێژی خوێندكاران. هیوادارین په‌یوه‌ندیه‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی هه‌ردوو زانكۆمان به‌ره‌و ئاستێكی زۆر باش بڕوات و ئامانجمان ئاڵوگؤری تواناكانه‌ له‌نێوانماندا. دوباره‌ پیرۆزباییمان قبوڵ بفه‌رموون. هه‌رشادو سه‌ركه‌وتوبن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی 12 ی ئابی 2018 # به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان
This shortcode LP Profile only use on the page Profile